عەدنان کەریم

مەستی عەشق

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
208
عارەق نییە لە عالەما کە لابەرێ لە دڵ خەما
جگە لە قەترە عارەقێ لە ڕووت کە دێتە خوارەوە
چمە لە مەی لە نەی لە جام ئەگەر بە لەنجە بێتە لام
بە ڕووی تابدارەوە بە چاوی پڕ خومارەوە
نیشاتی من جەماڵی تۆ
بەراتی من ویساڵی تۆ
خەیاڵی من لە خاڵی تۆ
بە عیشوە لێم مەشارەوە
عەزیزەکەی حەبیبی من
نیگارەکەی تەبیبی من
با شەق بەرێ ڕەقیبی من
وەرە بە سەد ویقارەوە
نیساری زۆڵفی عەنبەری
هەموو وڵاتی گۆڵعومەر
بە عەرد و بەرد و دارەوە
بە ئاوی سەر چنارەوە
ئەمن گەیاندمە ئەنوەری
فنوونی شێعر و شاعیری
ئەتۆ گەیاندتە سامیری
بە چاوی سێحرەکارەوە
هۆنراوە: #زێوەر
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد