ئامینێم تاقانەی دایە

شێوەزار: سۆرانی 2643

دیسان عاشقان مەجلیسیان گرت بەعام ناردیان ساقییان بانگ کرد ساقی مەست بوو پیاڵەی پڕ کرد ئامینێم تاقانەی دایە ڕەببی ساقی شووشەت کون بێ جامی دەستت سەرەوبن بێ بەڵکوو سوودێکت بۆ من بێ ئامینێم تاقانەی دایە ئامینێم ئامینێم ئامینێم زیز مەبە یاری دووروڵات پاییز ڕۆیی زستان داهات بزەت بۆ من بۆتە ئاوات ئامینێم تاقانەی دایە هاوین خەرمان لەبەر بایە شەماڵ کەوتووە زریان نایە هەڵیان بڕیم لە لەیلایە ئامینێم تاقانەی دایە ئامینێم ئامینێم ئامینێم لە سابڵاغێ وەدەر کەوتم لە گوڵەزەردان وەسەر کەوتم وە دوای کۆچی لەیلا کەوتم ئامینێم تاقانەی دایە گوڵ پەیدا بوون لە موکوریان غونچە پشکووت بە بای زریان دەستەی عاشقان بۆی دەگریان ئامینێم تاقانەی دایە ئامینێم ئامینێم ئامینێم

Dîsan ’aşiqan meclîsyan girt Be’am nardyan saqîyan bang kird Saqî mest bû pyaley pir kird Amînêm taqaney daye Rebbî saqî şûşet kun bê Camî destit serewbin bê Belkû sûdêkit bo min bê Amînêm taqaney daye Amînêm amînêm amînêm Zîz mebe yarî dûrulat Payîz royî zistan dahat Bizet bo min bote awat Amînêm taqaney daye Hawîn xerman leber baye Şemal kewtuwe ziryan naye Helyan birîm le leylaye Amînêm taqaney daye Amînêm amînêm amînêm Le sablaxê weder kewtim Le gulezerdan weser kewtim We dway koçî leyla kewtim Amînêm taqaney daye Gul peyda bûn le mukuryan Xunçe pişkût be bay ziryan Destey ’aşiqan boy degryan Amînêm taqaney daye Amînêm amînêm amînêm

ڕاپۆرتی هەڵە