بەهجەت یەحیا

ئەوینستان

بە دەنگی: بەهجەت یەحیا
شێوەزار: سۆرانی
291
لە گۆرانی و سۆز بەولاوە لەم دنیایە چی شک ئەبەم
بۆ ئەوەی هەستم دەربڕم وشە نەما پەی پێ نەبەم

چیم هەیە من بێ لە عەشق و چەپکێ هۆنراوە بەولاوە
لە کۆڕی ئەویندارانا سەرکردەی عاشقانم ناوە
چی ئاواز و سۆزی گەرمە هەر هەمووی بۆ تۆ وتراوە
ئەو دێڕەی ناوی تۆ ئەبات لە پەڕەی دڵم نووسراوە

من خەڵکی ئەوینستانم باکم نییە لە ژیانا
تەمەن ئەکەم بە قوربانی یەک هەناسە لە جێژوانا
بۆیە دەنگ و سەدای خۆمم هەمووی لە پێناوتا دانا
ئەمزانی ژیان بێ ئەوێن نییەتی ئەرزش و مانا
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد