ئای فەلەک بۆچ من دوور لە لەیلا بم
شێت و شەیدا بم یاری یاران لە سوێی یاری نازەنینم
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بەدوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک چی بکەم هەی ئەزیزم یاران
یارم دیار نییە چۆتە سەفەرێ
بانگ کەنە شەماڵ بەرێ
نامەی بێ کەسیم بۆ یارێ
من لە دووری تۆ حاڵم پەشێوە
کەوتووم لە جێوە
یاری یاران بێکەس و غەریب لە شاران
وەرەوە تۆ بە شەرتەکەی جاران
لێم دەدەن تانە یاران هەڵوەدا دەبم لە دیاران
هەڵوەدای دوو چاوی جوانی تۆم
دەربەدەر بەدوای وردەخاڵی تۆم
چارەیەک چی بکەم هەی ئەزیزم یاران
هۆنراوە: هاشم نانەوازادەگان