حەمەجان

مزگێنی بێ بەهارە

بە دەنگی: حەمەجان
شێوەزار: سۆرانی
210
مەکەن مەنعی ئاشقان ئەی برادەرینە، ئیشق کاری دیشوارە
هەرچی ئیشقی لە دڵ بێ دایم لەبەر هیجرانێ ڕەنگ زەرد و لێوبەبارە
ئەمن دە ئیشقێدا سووتا بووم، غەمم دێ لە چوارکەنارە
مژدە بێ لە دۆستان و لە برادەر و ڕەفیقان، ئەی برادەر گیان، ئەوڕۆکە بەهارە
ئەوڕۆ مژدە بێ لە برادەر و ڕەفیقان ئەوڕۆکە هات بەهار
کوێستانم لێ دە تەمێ دەمان دەگەڵ جغەی مژان گوڵم لێ دەبوون بە قەتار،
بەهاری لە منت کەوی دنیا لە من زەرد و سوور، کوێستان کۆست و بڵیند و نەوی لەبەر غەمی دە یارێ،ئەمن دڵم ناسرەوی
مژدە بێ لە دۆستان و لە برادەر و ڕەفیقان، ئەی برادەر گیان، ئەوڕۆکە بەهارە
ئەوڕۆ لەبەر بەهارێکە دە ڕەنگین تازەی لە من سەر دەردا لە گوڕەی شەماڵی لە ڕێژنەی دە بارانێ
هەڵاڵ دە تافتەی زەردا گوڵەمێلاق، خاشخاشک، سوورەگوڵ، ئەتڵەسی سووریان لەبەردا
مژدە بێ لە دۆستان و لە برادەر و ڕەفیقان، ئەی برادەر، ئەوڕۆکە بەهارە
ئەوڕۆ هەوری بەهارێ لە من تێکیاندەخوڕی، دەگرن دامێنی کوێستانێ لە من دەبوونەوە گەواڵە
ئەمن گەڵێکم شەهێن و شالوور و تەڕڵان دەدین بە وانم دەڵێنەوە سی ڵاڵە
لە قوڵەشینکەی دەربەندی دەشوت پەڕ و باڵە
مەدحی بەهارێ گەلێک زۆرە، هەرگیز تاریفی نایە
ئەمن چەندم مەزن و سوارچاک دەدین کۆچیان دەکرد لە دنیایە
مژدە بێ لە دۆستان و لە برادەر و ڕەفیقان، ئەی برادەر، ئەوڕۆکە بەهارە
ئەوڕۆ هەوری بەهارێ لە من تێکیان دەخوڕی گەلێ لە جۆشن
هەروەکوو سەحرای چینێ جوملە میسک فرۆشن
وەرن گوڵی بەهارێ ببینین چەندی لە زۆق و لە جۆشن
مژدە بێ لە دۆستان و لە برادەر و ڕەفیقان، ئەی برادەر، ئەوڕۆکە بەهارە
ئەوڕۆ هەوری بەهارێ لە من دێن ڕادەگرن، دەگرن دامێنێ کوێستانێ
کوێستانێم لێ دە تەمێ دەمان هەوەڵ مانگی دە زستانێ
غەمێکە لە دڵم گەلێکە زۆرن، ئەوانی دی دەچن دەگەڵ نمی دە بارانێ
مژدە بێ لە برادەر و ڕەفیقان، ئەی برادەر ئەوڕۆکە بەهارە