بانگی شێوان؛ لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ؛ گەش، شیرین!
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا
سەرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیێک گەش، شیرین
دەور و پشتی دەریای شینە و بە تەنیا
سەرنج ئەدا لە ئێوارەی ڕووی دنیا
لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم
کەیلی بزەی ئەبێ سەرنجی مەستم
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار
هەڵەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیێک گەش، شیرین
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی، بەرەوخوار
هەڵەخلیسکێ، کزکز، ئەگاتە لێوار
لێوی تینووی کەل وەک دڵۆپ ئەیمژێ
ئەی داخەکەم، مەرگی نیشتن ئەیکوژێ
ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری
لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زوویری
لە ئاسمانی خۆرنشین
ئەستێرەیێک گەش، شیرین
ئەم ئەستێرە، بەسەرهاتی دڵگیری
لە کام ڕۆحا نابزوێنێ سا زوویری