لەیلا فەریقی

ڕۆڵەی شیرینم ئازیزەکەم

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
386
ڕۆڵەی شیرینم ئازیزەکەم
ئارامی گیانم دیدەکەم ئارامی گیانم
غونچەی گوڵزاری ئازیزەکەم باغچەی ژیانم
گیان و گیان باغچەی ژیانم
جگەرگۆشەکەم بەرهەمی ژینم
سەروەت و ماڵم ئایین و دینم
هەی لایە لایە کۆرپەی ساوایە
کوێر بێ ئەو چاوەی بە تۆ هەڵنایە

هێز و تەوژمم ئازیزەکەم
بینای چاوانم دیدەکەم بینای چاوانم
هاودەنگی بەزمی ئازیزەکەم ڕۆژ و شەوانم
گیان و گیان ڕۆژ و شەوانم
ڕۆڵە گیان مەگری مەگرە بەهانە
دێر و درەنگە بەری بەیانە
هەی لایە لایە کۆرپەی ساوایە
قەزات لە گیانم تاقانەی دایە

هەرچەن تۆ دەگری ئازیزەکەم جەرگم کەبابە
دیدەکەم جەرگم کەبابە
تۆ شاگوڵی جوان من پاسەوانم
نازت ئەکێشم هەتا بتوانم
هەی لایە لایە کۆرپەی ساوایە
دایە ماندووە بۆچ خەوت نایە