لەیلا فەریقی

تۆم بیر دێتەوە

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
291
کاتێ کە تۆم بیر دێتەوە
جەرگ و دڵم ئەتوێتەوە
تۆ سەرمایە و تۆ ژینم بووی
تۆ هیوا و خەمڕەوێنم بووی
تۆ تۆ تۆ تۆ تۆم بیر دێتەوە

من ناتوانم تۆ لە بیر کەم
یاخۆ عەشقت لە دڵ دەرکەم
لێبگەڕێ دواجار بتبینم
ئەی ڕۆح و گیانی شیرینم
تۆ تۆ تۆ تۆ تۆم بیر دێتەوە

ئەو ڕۆژەی دێ با بێتەوە
دڵ بە دیتنت گەشێتەوە
هەتا مردن چاوەنواڕم
چون لە وڵاتی بێ بەهارم
تۆ تۆ تۆ تۆ تۆم بیر دێتەوە

کاتێ کە تۆم بیر دێتەوە
جەرگ و دڵم ئەتوێتەوە
تۆ سەرمایە و تۆ ژینم بووی
تۆ هیوا و خەمڕەوێنم بووی
تۆ تۆ تۆ تۆ تۆم بیر دێتەوە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد