لەیلا فەریقی

چەن جارم وت

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
275
چەن جارم وت قەسەم ئەخۆم
ژەهریش بە دەست تۆ بێ ئەیخۆم
چەن خۆشەویستی تۆ لەلام
ئەی نازەنین شیرین کەلام

چەن خۆشەویستی تۆ لەلام
ئەی نازەنین شیرین کەلام
بە قسەی خۆش دڵ بێنە جۆش
بمکە سەرخۆش چەن جارم وت

خەڵک ئەڵێن حەیفە بەم جۆرە مەکە وەسفی یاری خۆت
گوێگرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە

چەن جارم وت قەسەم ئەخۆم
ژەهریش بە دەست تۆ بێ ئەیخۆم
چەن خۆشەویستی تۆ لەلام
ئەی نازەنین شیرین کەلام
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد