دڵە بە هیوای گەردن پڕ خاڵان
خۆت مەدە لە تیر موژەی چاو کاڵان
سەیری گوڵ بکە لە عەشقی دڵدار
یەخەی خۆی دڕی دای بە قەو چڵ دار
بێهوودە بولبول لەم چڵ بۆ ئەو چڵ
لەبەر دەردی دڵ وا بێدەنگە گوڵ
بسووتێ وەک شەم بێ زیاد و کەم
هاوڕازت کزە و سۆزی دەرد و غەم
یارێ ئەو یارە ئێشە ئازارە
دەردە هێجرانە وەک ژەهری مارە
جەوی خەم لە سێنگ دڵی دڵ غەمگین
بۆچی بێ ئەبێ ناڵە و گریە و شین
خۆرەتاوم خوێن دیدەی پڕ دەردە
نەسیمم شنەی گیان و گیان و گیان
وەی هەناسەی سەردە
ئاخ وەی هەناسەی سەردە
نە دەردەدارم نە کەسم مەردەن
ڕەنگ زەرد و پەشێو گیان و گیان و گیان
تاسەی تۆم کەردن
ئاخ وەی تاسەی تۆم کەردەن
وەرە سەیری کە ڕوومەتی زەردم
پشتی چەماوم گیان و گیان و گیان
تاسەی تۆم کەردەن
ئاخ وەی تاسەی تۆم کەردەن