لەیلا فەریقی

گیانە بەسیەتی

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
248
گیانە بەسیەتی توخوا بەسیەتی
دەرد و مەینەتی ئاخ گیانە بەسیەتی
دەرد و مەینەتی ئاخ توخوا بەسیەتی

ئەجەل قوللابی ئامان گیردا لە جەرگم
ئەجەل قوللابی هاوار گیرکرد لە جەرگم
نیشانم ئەدا ئاخ نیشانەی مەرگم
گیانە بەسیەتی هاوار توخوا بەسیەتی

هەر هێندە ئەبێ هاوار تووشی و نەگبەتی
هەر هێندە ئەبێ ئامان تووشی و نەگبەتی
قنیاتم تەنها ئاخ ژاراوەی پەتی
گیانە بەسیەتی هاوار توخوا بەسیەتی

لە نەحسی چارە و بەختی گومڕاهم
هەنام بڕاوە ئاخ لە ناڵە و ئاهم
گیانە بەسیەتی هاوار توخوا بەسیەتی
گیانە بەسیەتی توخوا بەسیەتی
دەرد و مەینەتی ئاخ گیانە بەسیەتی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد