محەمەد ماملێ

جارجارە دیدەم زارا ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
544
گریان لە هەور فێر بوو پێکەنین لە وەنەوشە
تێکچوونێ دەگەڵ یارێ ئاشتبوونەوەی زۆر خوشە
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ دەگەڵت نایەم بۆم ناکڕی گوڵ و گوارە

لەسەر باڵای لەیلایە بووم بە پەندی دنیایە
لەبەر گریان و زاری شەو و ڕۆژم خەو نایە
زولفت ڕەشە ڕیحانە سینگت کارگی کەمایە
خۆ منیش وەکوو مەجنوونی نەماوم بۆ لەیلایە

خزمینە لۆمەم مەکەن تازەم گرتووە ئەو یارە
لە بەژنێ باریک جوانە وەی گوڵ و گوارە و قەتارە
غەمی دنیایە لە من و لەو دڵەی بێچارە بارە
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ دەگەڵت نایەم بۆم ناکڕی گوڵ و گوارە

فەسڵێکی زۆر دڵگیرە نێوان مانگی بەهاران
کوێستان دەڕازێنەوە خێڵ هەڵدەکشێن بۆ بناران
دوو شت یەکجار زۆر خۆشە بۆ سەبووری دڵدارن
گەڕەلاوژەی شەوانە هەڵپەڕینی ئێواران
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ دەگەڵت نایەم بۆم ناکڕی گوڵ و گوارە

نێوان مانگی بەهارە وەختی خێڵ بەرەوژووران
لە هاڕەی ئاوهەڵدێری کوێستانی سەرسنووران
ورشەی بازنە و پاوانە خرمەی گوارە و بەرمووران
قاقای کیژە عێڵاتیان لە نێو گوڵاڵەسووران
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ دەگەڵت نایەم بۆم ناکڕی گوڵ و گوارە

عەمر و چاوەکەم یارە زێڕی هەژدە عەیارە
گەلی دۆست و برادەران تەگبیر بکەن لەو کارە
بابی زیندانی کردوە دەورەی سیمی خاردارە
ناوێرێ بێتە ژوانێ پۆست و قەراوڵ دیارە
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ دەگەڵت نایەم بۆم ناکڕی گوڵ و گوارە