لە نێو سابڵاغدا بورجێ دیارە
بە قەد ئەو بورجە خەم لە دڵم بارە
لە بێ لوتفی یار هەناسەم سوارە
ڕەنگزەرد و زەعیف لێوم بە بارە
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
بۆچم دەکوژی من بێتاوانم
لە نێو سابڵاغدا بورجێ دیارە
بە قەد ئەو بورجە خەم لە دڵم بارە
بۆچی لێم تۆرا ئەو مەزەدارە
ئەو ڕۆحەم بیللا لە گیان بێزارە
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
لەیلی بەخێر بێی سەر دوو چاوانم
سابڵاغ چەن خۆشە خاکی دڵگیرە
ئەو کچە لەو ماڵە کۆت و زنجیرە
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
لەیلی بەخێر بێی سەر دوو چاوانم
لە دووری باڵات بووم پەڕەوازە
خەمبارت کردم تۆ بێ ئەندازە
بەقات پێ ناکەم ژن بێ مەجازە
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
لەیلی بەخێر بێی سەر دوو چاوانم