لەنجە عەلی

فەلەک ڕاست بڕۆ

بە دەنگی: لەنجە عەلی
شێوەزار: سۆرانی
345
فەلەک ڕاست بڕۆ فەلەک ڕاست بڕۆ
مانگی من جوانە یا خود مانگی تۆ!

مانگی من کە وا لە زەوی دایە
هەردەم لە تەمەن چواردەیی دایە
فەلەک ڕاست بڕۆ فەلەک ڕاست بڕۆ
مانگی من جوانە یا خود مانگی تۆ!

کەم بێ و کم بچۆ ئەزانم جوانی
خوا کێو ئەبینێ و بەفر ئەکا بانی
فەلەک تۆ شێتی قەدری نازانی
فەلەک ڕاست بڕۆ فەلەک ڕاست بڕۆ
مانگی من جوانە یا خود مانگی تۆ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد