غەریب و سەرگەردانم بۆ باڵات پەرێشانم
ئاوڕێکی خێرم وێ دە ئازیز قەزات لە گیانم
ئەی زاڵم زاڵم زاڵم مەمکوژە تەنیا باڵم
چەندی لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
زۆری لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
بەو ئاوڕەی لێی دامەوە کەوتم و هەڵنەسامەوە
ئەی زاڵم زاڵم زاڵم مەمکوژە تەنیا باڵم
ماڵم بێ تۆ وێرانە کار و پیشەم گریانە
بۆ تۆ بوومە دێوانە دەمرم دەمرم نەماوم
ئەی زاڵم زاڵم زاڵم مەمکوژە تەنیا باڵم