دڵی شەیدا لە خۆی بێزارە بۆ تۆلەگەڵ خۆی غەیرە تاکوو یارە بۆ تۆبە گوڵزارێ گوڵێک سەودا دەکەم منئەتۆ بۆ من دی چی گوڵزارە بۆ تۆمن و دەرد و دڵێکی پارە پارەکتێبی عیشقە ئەم سیپارە بۆ تۆلە دەورت عاشقانی تۆوە پڕ بوونبە تەنیا هەر منم ئاوارە بۆ تۆدڵم نازی خەمی تۆی زۆر لە لایەکە خۆی بێ نازە یا نازدارە بۆ تۆئەمەش بۆ من خەمێکی تازە دێنێکە بۆ تەنیا دڵم خەمبارە بۆ تۆدڵی شەیدا لە خۆی بێزارە بۆ تۆلەگەڵ خۆی غەیرە تاکوو یارە بۆ تۆبە گوڵزارێ گوڵێک سەودا دەکەم منئەتۆ بۆ من دی چی گوڵزارە بۆ تۆ