خۆ من پاشی تۆ ئازیزەکەم
غەریبم هەژار
لە حەسرەتی تۆ ئازیزەکەم
بوومە دەردەدار
وەختێ بێ یار بووی ئازیزەکەم
هەر منت یار بووم
هەر من دڵسۆز و ئازیزەکەم
وەفادارت بووم
چی بڵێم و چی بکەم بۆچی فوغان
بۆچی هەرا کەم
چی دی هەیە لە دونیا تەمەننا
لە خودا کەم
پەشێو و دڵشکاوم
وێڵی شاخ و کێوانم
دەستە و ئەژنۆ دانیشتووم
مونتەزیری کاروانم
ئارامی لێ هەڵگرتوم
دەڕوا ئارامی گیانم
بەڵکو بکا ڕەحمێ بە من
ئەمڕۆ بێتە میوانم
کاروانە هەی کاروانە
کاروان بۆچ وا بێباکی
چەند خۆشە لەگەڵ یارێ
چوارشەمۆ دەچمە چاکی
دۆست گرتن بۆیە خۆشە
بۆ غەریبی و خەمناکی
کاروان تۆ خۆت غەمت نێ
بۆیە ەێندە بێ باکی