عەلی کەردار

نیزام نیزامە

بە دەنگی: عەلی کەردار
شێوەزار: سۆرانی
298
کزەکزێک دێ چاوجوان لە دەروونمەوە
ئەوە پاڵی دا باوان بە مردنمەوە
نیزام نیزامە توخدا یار ئازیزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ جوانێ شەو پاییزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ چاوجوان شەو پاییزەکەم

چەندم پێ خوشە چاوجوان دەست بۆ گەردەنی
خونچە گوڵێک بووی جوانێ بۆخۆم دەمتەنی
نیزام نیزامە توخوا خۆم کوڕە سەرباز
تو مەرگی کاکت چاوجوان مەمکوژە بە ناز
لێرەم نایەڵن باوان دەمبەن بۆ شیراز

دوو سێو دوو هەرمێن چاوجوان دوو گوڵن لە باغت
ئەجەل هاوردەی باوان کوشتەی بەیداغت
نیزام نیزامە چاوجوان یارەکەی خۆمی
گوڵی نێو باغان چاوجوان کەنێرەی چۆمی
خۆم دەرت دێنم چاوجوان لە بەندی ڕۆمی

دەستم دامێنت باوان ئەگرم کەمبەرت
ماچێکم دەیە جوانێ سندووقی سەرت
نیزام نیزامە توخدا یار ئازیزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ جوانێ شەو پاییزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ باوان شەو پاییزەکەم

بینێ بان دڵەکەم جوانێ ناسکە پەنجەکەت
بمکە باوەشێن باوان بەو ئەگریجەکەت
نیزام نیزامە توخدا خۆم کوڕە نیزام
سجیل بیست و دووم چاوجوان وەرەقم تەمام
حەز دەکەی نەمرم باوان تاوێک وەرە لام

کراسەکەی بەرت چاوجوان گوڵ پەناباتی
خەبەرم دایەی باوان بۆ وا درەنگ هاتی
نیزام نیزامە توخدا یار ئازیزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ جوانێ شەو پاییزەکەم
میوەی ڕەنگاوڕەنگ باوان شەو پاییزەکەم