نەتبینم ڕۆژێ ماڵم وێرانە
نەتبینم ڕۆژێ شار بیابانە
شەقام کز و مات گەڵاڕێزانە
نەتبینم ڕۆژێ ئاگربارانە
بێ گیانە با بێ لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ
نەتبینم گەر ڕۆژێ نەتبینم
نەتبینم
بێزارم مەرگی خۆم ئەبینم
ڕۆژینم
بنێرە بنێرە لەم عەتر و شلێرە
لە ڕەیحانەی زولفت بۆمیان هەڵبژێرە
کە من دوور بم لە گوڵ جا چۆن بژیم لێرە؟
سەردەمێکە من بۆ تۆ ئەسووتێم
خوا نەکا ڕۆژێ ئەگەر دوور بی لێم
سەرم هەڵەگرم وەکوو دێوانە
نەتبینم ڕۆژێ ئاگربارانە
نەتبینم ڕۆژێ ماڵم وێرانە
نەتبینم ڕۆژێ شار بیابانە
شەقام کز و مات گەڵاڕێزانە
نەتبینم ڕۆژێ ئاگربارانە
بێ گیانە با بێ لێرەوە بێ
تا باخی ژینم ڕازاوە بێ
نەتبینم گەر ڕۆژێ نەتبینم
نەتبینم
بێزارم مەرگی خۆم ئەبینم
ڕۆژینم
بنێرە بنێرە لەم عەتر و شلێرە
لە ڕەیحانەی زولفت بۆمیان هەڵبژێرە
کە من دوور بم لە گوڵ جا چۆن بژیم لێرە؟
ئەلبومی ڕۆژگار ساڵی ٢٠٠٢
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: جەبار حەبیب
ئامادەکردن: چنار تەپەچیک