ناسر ڕەزازی

ئای چەندەم خۆش ئەوێ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
439
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ
خۆ تۆ بەرزی نەخشینی
وەک سۆنە و کۆتر و کەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ

دەروونم پڕە لە ژان
فرمێسک ئەڕژێ لە چاوان
پشتم شەق بوو چەماوە
هەر وەکوو کەمەی گۆچان
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ
لێرە بێ یاکوو لەوێ
دڵەکەم هەر لەیلای ئەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ

لێوانت پەڕەی گوڵە
نێوقەد دەڵێی شمشاڵە
باڵا بە بەرزی ئاڵا
تەمەنت چواردەساڵە
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ
قەت نانووم ساتێ شەوێ
لێم حەرام خواردن و خەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
وای چەندەم خۆش ئەوێ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد