چاوئەستێرەی سوورەگوڵەکەم
بە خودا شێواوە دڵەکەم
ئاخ سوورەگوڵم وای
بە مەرگی تاقەبراکەم
ەیچ وەخت فەرامۆشت ناکەم
ئاخ سوورەگوڵم وای
لە دونیادا تاکوو ماوم
هەر تۆی بە خودا بینای چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە
ماڵتان بەرەو ڕۆژهەڵاتە
ڕۆحم ئێشکچی باڵاتە
ئاخ سوورەگوڵم وای
هەموو شەوێ نیوەشەوێ
بە دایمە ڕۆحم لە لاتە
ئاخ سوورەگوڵم وای
لە دونیادا تاکوو ماوم
هەر تۆ بە خودا بینای چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە
پێم خۆشە میوانی من بی
هەمیشە جیرانی من بی
ئاخ سوورەگوڵم وای
پێم خۆشە میوانی تۆ بم
هەمیشە جیرانی تۆ بم
ئاخ سوورەگوڵم وای
لە دونیادا تاکوو ماوم
هەر تۆی بە خودا بینایی چاوم
ئاخ سوورەگوڵم خەمڵیوە