حەسەن زیرەک

نامدوێنی بۆچی نامدوێنی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
308
ئەسمەر بۆچی تۆراوی پێم بڵی بۆچی ڕەنجاوی
وەک گوڵاڵەی سوورەی بەهار جوان لە دەشت و کێو غەمڵاوی
ئەمان لە دەشت و کێو غەمڵاوی
نامدوێنی بۆچی نامدوێنی بۆ لێم زیز بووی نامدوێنی
نامدوێنی بۆچیم نادوێنی ئۆف بۆ لێم زیز بووی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی نەمڕەنجێنی نەمشەمزێنی
سەر دەدەم لە مزگێنی وەڵڵا ڕۆح دەدەم لە مزگێنی
ئەسمەر بەینەڵڵا جوانی سەرتۆپی کوردستانی
لەبەردڵی دۆستانی جوانی بیللا دەڵێی خەرمانی
بڵێ ئەوجار ئارامی دڵانی
نامدوێنی بۆچیم نادوێنی بۆ لێم زیز بووی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی نەمڕەنجێنی نەمشەمزێنی
سەر دەدەم لە مزگێنی وەڵڵا ڕۆح دەدەم لە مزگێنی
ئەسمەر لە کوێ میوانی ژنی گولەی مێردانی
بە ملوێنێ هەرزانی ئیجارەم کرد لە خانی دەی دەی
مامزێ دەشتی بۆکانی هاوار مامزی دەشتی بۆکانی

گوڵەندام ئەی تەنافی گەردنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێک چارەیێ ڕوحمێک ئامان دەستم بە دامانت
ئازیزەکەم غەریبی تۆم نەخۆشی تۆم بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم شەهیدی تۆم بە نووکی تیری موژگانت