کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەشئاسمانی شینی گرتووەتە باوەشسەرپۆشی لوتکەی بەفری زۆر سپیبە دارستان ڕەش ناودۆڵی کپیجۆگەی ئاوەکان تیایا قەتیس ماوهەر ئەڕۆن ناکەن* پێچی شاخ تەواوکۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەشئاسمانی شینی گرتووەتە باوەشکۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەشئاسمانی شینی گرتووەتە باوەشهاوار و هاژەی کەف چەڕێنی چەمبۆ تەنیایی شەو لایەلایەی خەمتوولەڕێی باریک تووناوتوون پشکنڕێبوار ئەخاتە ئەندێشیی بێ بنناو ڕێگا تەق تەق لاڕێ بەردی زلکە هێشتا گەردوون پێی نەداوە تلکۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەشئاسمانی شینی گرتووەتە باوەشگا سەرەوژوورە گا سەرەوخوارەتاڵی و شیرینیی دنیای ڕێبوارەپێش ئەوەی بگەی بە ئاواتی دێئەکشێتە ناو باخ توولەماری ڕێشنەی سێبەری داری گوێز و تووئەسڕێ ئارەقی ڕێبواری مانووکۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەشئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش*= لە هۆنراوەی مامۆستا گۆراندا «ناکەن» هاتووە بەڵام گۆرانیبێژ بە هەڵە بە «ناگەن» دەیخوێنێت