ڕۆژێ من و دڵ بولبولی دڵ شادی چەمەن بووینهاوڕازی گوڵی گوڵشەن و نەسرین و سەمەن بووینئاسکی لە خەم ئازادی دەر و دەشت و دەمەن بووینفارغ لە جەفای ڕاوچی و لە داو و کەمەند بووینئێستا کە بەبێ ڕەونەق و ژاکاوە دڵی منئێستا کە بەبێ ڕەونەق و ژاکاوە دڵی منلەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی منهەرچەند دەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی منکوا جیلوەیی گوڵ کوانێ سەفا و ڕەونەقی گوڵزارکوا دیمەنی پڕ نەخش و نیگاری کەژ و کۆسارکوا مەستی و کوا بادە و کوا شادییەکەی پارکوا نەرگسی شەهلا و دوو چاوی ڕەشی دڵدارکەی شەوق و سەفا و شادییەکەی ماوە دڵی منکەی شەوق و سەفا و شادییەکەی ماوە دڵی منلەو ڕۆژەوە ڕۆیشتووە تۆراوە دڵی منهەرچەند دەگەڕێم بێ سەر و شوێن ماوە دڵی من