ناسر ڕەزازی

ئەی وەی لەرزانە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
342
تاڵێک لە زوڵفت هات بە دەسمەوە
بەندی دڵ دەپسێ پێی دەبەسمەوە
ئەی وەی لەرزانە چاوم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەستییە بە چاوان جەرگم دەربێنێ

چەن شاران گەڕام، چەن خاکەساری
بووم بە شوانەکەی حەق نادیاری
ئەی وەی لەرزانە چاوم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەستییە بە چاوان جەرگم دەربێنێ

بە لای کێ بڕۆم دەس وە زامەوە
کێ دەرمانی کا شەو بە لامەوە
ئەی وەی لەرزانە چاوم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەستییە بە چاوان جەرگم دەربێنێ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد