بۆچ دەمکوژی بە عیشوەی چاوی بازت
بەینێکە من بوومە مەحرەمی ڕازت
قەسەم بەو چاوانەی نێرگزی نازت
ئای ئەمان ئەمان نەیکەی ئەمان
دەردی بێ دەرمان ئەمان
لەسەر چی های لێمان زیزی شیرین گیان
بۆچ دەمکوژی بە عیشوەی چاوەکانت
شێتی کردووم پەرچەمی پەرێشانت
قەسەم بە دیمەنی ئەسمەر و جوانت
ئای ئەمان ئەمان نەیکەی ئەمان
دەردی بێ دەرمان ئەمان
لەسەر چی های لێمان زیزی شیرین گیان
بۆچ دەمکوژی بە عیشوەی چاوی کاڵت
کوشتوومی بەژن و باڵا و خەت و خاڵت
قەسم بەو لێوانەی پڕخوێنی ئاڵت
ئای ئەمان ئەمان نەیکەی ئەمان
دەردی بێ دەرمان ئەمان
لەسەر چی های لێمان زیزی شیرین گیان
بۆچ دەمکوژی بە عیشوەی چاوی مەستت
مەگەر ئەمن دیلم کەوتوومە دەستت
قەسەم بە نیونیگای شۆخی بەهەستت
ئای ئەمان ئەمان نەیکەی ئەمان
دەردی بێ دەرمان ئەمان
لەسەر چی های لێمان زیزی شیرین گیان