ناسر ڕەزازی

یەکەمین کەس

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
353
گیانە تۆ بووی یەکەمین کەس
نامەی دڵداریت دامە دەس
منیش دڵم عەزیزم داوە بە تۆ دیدەکەم
تەنیا تۆی تیا هەر تۆیت و بەس

هەموو عالەم بمکا لۆمە
وەفاداری پیشەی خۆمە
بە دڵ شەیدام عەزیزم بۆ جوانی تۆ دیدەکەم
نەڵێی شێتە، شێتی تۆمە

پەیمانێکە و کردوومە من
یا تۆ ئەبی یا خۆ مردن
یاری خوایە عەزیزم بۆ دڵداران دیدەکەم
خۆشەویستی و حەز پێکردن
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد