هانی موجتەهیدی ‌

کوردستان

بە دەنگی: هانی موجتەهیدی ‌
شێوەزار: سۆرانی
281
سازی خەیاڵم دڵ بە ناڵینە
بەستەی هیجران و خەمی ئەوینە
سیروان تاسەمە، خەمم شاهۆیە
ڕازی ژینی من زامی بەسۆیە

تا کەی من کۆیلەی ئاهەنگی تاڵیم
جێماوی کۆچ و هەوارگەی خاڵیم
تاکەی چاوەڕێی بەهاری بێڕەنگ
سازی شکاوی دڵ با بێتە دەنگ

باخی ئەوینم تا کەی خەزان بێ
ڕێگای ئاواتم مژ و تەمان بێ
تاکەی چاوەڕێی بەهاری بێڕەنگ
سازی شکاوی دڵ با بێتە دەنگ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد