دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە و ئێستاکەش ئەناڵێنێهەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ، مەگرە لێم چونکەجەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێپەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەملە ڕووی تۆوە تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێکە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینتلەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ