عەباس کەمەندی

غەزاڵ

بە دەنگی: عەباس کەمەندی
ئەلبۆم: کیژی لادێ
شێوەزار: سۆرانی
284
ئەی غەزاڵی چاوکەژاڵ
ئاسکی سووکی گەردن بە خاڵ
غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵێ
دنیا بێ بە دڕک و داڵ
دێم لە شوێنت وێنەی عەوداڵ
غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵێ

کێوان بە کێوان یاڵ بە یاڵ
کۆڵان بە کۆڵان ماڵ بە ماڵ
غەزاڵ غەزاڵێ غەزاڵ غەزاڵێ

غەزاڵ غەریبم شێت و دێوانە
بە تەنیا و بێکەس بە جێم مەیڵانە
غەزاڵێ

گیانی من ژیانی من
هێز و هەست و تەوانی من
غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵێ
هەر تۆی ڕۆح و ڕەوانی من
مەبەستی سەر زمانی من
غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵێ

گیانێکە ژیانێکە
گۆشت و ڕەگ و سقانێکە
غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵێ
مابێتم نیوەگیانێکە
خۆری لچ کەڵک و بانێکە
غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵ غەزاڵێ

غەزاڵ غەریبم شێت و دێوانە
بە تەنیا و بێکەس بە جێم مەیڵانە
غەزاڵێ