پێکەوە دنیایەکین بێ کۆتایی
لە سێبەری ژووانی ئاو
هەمیشە تۆ هەی
چاوەڕوانی تیشکی خۆر بووی
بەیانی دێت و خۆت ئەبینی
نە تۆ لە خاک ئەبیتەوە و نە من لە تۆ
تۆ لە هەستی باران
تۆ لە ڕەنگی بەفر
تۆ لە دەنگی ئاو
تۆ تۆ
من تەنیا هەر تۆ شک ئەبەم
شەوێک نەبوو سەرم دەنگی تۆی تیا نەنێوێ
ڕۆژێک نەبوو سینگم خەمی تۆی تیا نەرێوێ
نە تۆ لە خاک ئەبیتەوە و نە من لە تۆ
تۆ لە هەستی باران
تۆ لە ڕەنگی بەفر
تۆ لە دەنگی ئاو
تۆ تۆ
من تەنیا هەر تۆ شک ئەبەم