عەبدوڵڵا پەشێو

جووتێ پێڵاوی ڕەشم لە پێیە

بە دەنگی: عەبدوڵڵا پەشێو
شێوەزار: سۆرانی
510
جووتێک پێڵاوی ڕەشم لە پێیە
پینەدار، هەرزان، گەمار، سووک، گڵاو
هەزارجار ئەم پێ و ئەو پێ پێکراو
چەندجاری کە وا سەرنجیان دەدەم
بە دەست خۆم نییە
لمۆزی پێڵاو
قەپۆزی هەندێک سەرکردەی کوردم دێنێتە بەرچاو
نێرەر: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد