ناسر ڕەزازی

بەردە بەردە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
388
ئەی بەردە بەردە بەردە دەبڕۆ بەرۆکم بەردە
سەد جارە بڕۆ تۆم ناوێ ئیتر بەسیە و پێی ناوێ
بەردە بەردە توخوا دەستم لێ بەردە

ژیانتان لێ تاڵ کردم زندگیتان لێ بردم
دە وەرە وەرە کافر توخوا دەرمان کە دەردم
ئەی بەردە بەردە بەردە دەبڕۆ بەرۆکم بەردە
سەد جارە بڕۆ تۆم ناوێ ئیتر بەسیە و پێی ناوێ
بەردە بەردە توخوا دەستم لێ بەردە

وامئەزانی جوانی، دڵپاکی هیچ نازانی
بۆچی تەخسیرم چییە بەخوا گوناهم نییە
ئەی بەردە بەردە بەردە دەبڕۆ بەرۆکم بەردە
سەد جارە بڕۆ تۆم ناوێ ئیتر بەسیە و پێی ناوێ
بەردە بەردە توخوا دەستم لێ بەردە

سوێندت خوارد بەو قورئانە یارم بی مەحرەمانە
شۆخ و مەستی جوانی، گوڵی لە کوردستانە
ئەی بەردە بەردە بەردە دەبڕۆ بەرۆکم بەردە
سەد جارە بڕۆ تۆم ناوێ ئیتر بەسیە و پێی ناوێ
بەردە بەردە توخوا دەستم لێ بەردە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد