ناسر ڕەزازی

ئێوارەیە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
505
ئێوارەیە و بەرەو غوربەت
سەفەر لە بەرم باوانم
سۆمای هەمیشە نازداری
پڕ لە ناسۆری چاوانم
شەوە شەوە ئاخ کە شەوە
چاوی دنیا گشت لە خەوە
هەر من نەبێ بیر و هۆشم
سەوداسەری باڵای ئەوە

هەردوو چاوم وەک ئاوی مەنگ
لە سەر ڕێگات قەتیس ماوە
چۆن خەم نەخۆم باوانەکەم
کۆرپەی دڵم بەجێماوە
شەوە شەوە ئاخ کە شەوە
چاوی دنیا گشت لە خەوە
هەر من نەبێ ئاهـ و ناڵەم
تێکەڵ ئاه و ناڵەی ئەوە
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد