لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم،
شۆڕەژن...
شلکە وەکوو لاولاوە
لەبەر ئەو مەمکەت دەمرم
شۆڕەژن...
کەس دەستی لێنەداوە
لەبەر ئەو دایکەی دەمرم
شۆڕەژن...
مەمکی لە زارت ناوە
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لەو بەژنەت هەڵناگرم، نازەنین
حەوت منداڵ مەمکت بمژن
لەبەندەن دێمە خوارێ
شۆڕەژن
لەبەر گێلگێلە دارێ
ئاوری لە جەرگی بەردام، بە قوربان
ئەو کچە دوێنێ ئێوارێ
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لەو بەژنەت هەڵناگرم، نازەنین
حەوت منداڵ مەمکت بمژن
دوگمە و دۆڵابی زێڕی، نازەنین
لەسەر دوو سێوی ئاڵە
بۆخۆم دەستم لێداوە، گیانەکەم
هێشتا نەگەیوە، کاڵە
ئۆخەی ئۆخەی شۆڕەژن
با لەسەر تۆ بمکوژن
دەست لەو بەژنەت هەڵناگرم، نازەنین
حەوت منداڵ مەمکت بمژن