هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ داوە
حەز لە کەس ناکەم قەت، تاکوو دنیا ماوە
هەر تۆی قسەی عیشقم توخوا مەمخە لاوە
توخوا مەمخە لاوە جەرگم سووتاوە
هەر تۆی قسەی عیشقم بە دڵ دەتپەرەستم
هەر تۆی تەکیەگاهی شێعر و هەڵبەستم
بە یادی دوو چاوت بە خودای بێ مەی مەستم
وەڵڵا بێ مەی مەستم تۆی قسەی عیشقم
بێدەنگ، مات و غەمبارم* وەڵڵاهی من بێ تۆ
ڕەنگ زەرد و چاو بە گریانم وەڵڵاهی من بێ تۆ
جا بۆ چیمە* ئەم ژیانە، ئەم ژیانە بێ تۆ
ئەم ژیانە بێ تۆ تۆی قسەی عیشقم