نەوید زەردی

ئەڵڵا ئەڵڵا لەو چاوە

بە دەنگی: نەوید زەردی
شێوەزار: سۆرانی
219
ئەڵڵاهـ ئەڵڵاهـ لەو چاوە
ئاگری لە من بەرداوە
پێی بڵێن چی لە من داوە
کە هەر دێ و دەڕوا بەو ناوە
ئەڵڵاهـ ئەڵڵاهـ لەو لێوە
نابێتەوە لەو شێوە
خۆشەویستیت وەکوو کێوە
ناگەیێ و هەر هەی بە ڕێوە
لەو جوانییە ئا بابە
چەندە ناسک و نایابە
ئەو چارشێوە دا لابە
ئاخۆ کەج نابێ کەعبە
جوان و مەغروور ئا بابە
سێوی لاسوور ئا بابە
کوشتمت لە دوور ئا بابە
پڕیشکی نوور
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد