ڕۆژی لەدایکبوونی تۆ پیرۆزە گیانە
ئەمڕۆ بە بۆنەی تۆوە هەموو شتێک جوانە
ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێ ئەی گوڵ
بەهاری بیت هەمیشە ئەی ئەزیزی دڵ
لەدایکبوونت پیرۆزە پیرۆزە ئەمڕۆ
ڕۆژی خۆشەویستییە لەدایکبوونی تۆ
گوڵ و گوڵ و گوڵ گوڵە خەرمانێک گوڵە
دیاریم بۆ تۆ ئازیز سەد ماچ و دڵە
خۆشبەختم بە هاتنت سەرخۆشم کە دەی
لە نێو سینە و ئامێزت بێهۆشم کە دەی
جەژن و جەمعی جوانی گیانی من جوانە
پیرۆزە پیرۆزت بێ پیرۆزە گیانە
ئەزیزم ئەزیزم ڕەبی مەرگت نەبینم
تا تۆ شتێکت لێ دێ با من پێش تۆ نەمێنم
ڕۆژی لەدایکبوونی تۆ پیرۆزە گیانە
ئەمڕۆ بە بۆنەی تۆوە هەموو شتێک جوانە
ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێ ئەی گوڵ
بەهاری بیت هەمیشە ئەی ئەزیزی دڵ
وەرە بە نییەتی دڵ مۆمەکان فوو کە
دانیشە بەرانبەرم جا ئارەزوو کە
پیرۆزە پیرۆزت بێ پیرۆزە نازدار
ڕۆژی لەدایکبوونت چراخانە شار
ئەزیزم ئەزیزم ڕەبی مەرگت نەبینم
تا تۆ شتێکت لێ دێ با من پێش تۆ نەمێنم
ئەزیزم ئەزیزم ژیان باش و تەمەن باش
خۆشەویستی نازەنین ساڵ و ڕۆژ و زەمەن باش