چۆن دڵت هات جێم بێڵی من کێم هەبوو لە تۆ زیاتر
لە دووری وا هەست ئەکەم کەس نییە لە من تەنیاتر
ئەوندە بۆ من پێویست بووی وەک هەناسەم وەکوو گیانم
لەوساکەوەی بە جێت هێشتووم بەهاری ناو ژیانم
خۆ من هەستم بەرانبەرت وەکوو کڵپەی ئاگر وابوو
خۆ من چی سۆزم شک ئەبرد هەموویم هەر بە تۆ دابوو
چۆن دڵت هات جێم بێڵی من کێم هەبوو لە تۆ زیاتر
ئێستا بێ تۆ کەسێ نییە بەختی لە هی من سیاتر
وەک ساوا چۆن هەر ئامێزی گەرمی دایکی خۆی پێ خۆشە
ڕۆحی داگیرساوی منیش تەنیا بۆ تۆ بە پەڕۆشە
خۆ من هەستم بەرانبەرت وەکوو کڵپەی ئاگر وابوو
خۆ من چی سۆزم شک ئەبرد هەموویم هەر بە تۆ دابوو