هانی موجتەهیدی ‌

نا بۆ سووتان

بە دەنگی: هانی موجتەهیدی ‌
شێوەزار: سۆرانی
260
نا نا بۆ سووتان نا بۆ خۆسووتان
هۆ ئافرۆتیتەکانی کوردستان
نا نا بۆ دۆزەخ نا بۆ ئاگردان
بەڵێ بۆ شادی و بەهەشتی ژیان
جەستەی ئێمەی ژن کانی ژیانە
هەست و سۆزێکی پڕ لە بارانە
هەناسەی ئێمە بای ئازاداییە
هاوار و دادمان بۆ بێدادییە
نا نا بۆ سووتان نا بۆ خۆسووتان
هۆ ئافرۆتیتەکانی کوردستان
نا نا بۆ دۆزەخ نا بۆ ئاگردان
بەڵێ بۆ شادی و بەهەشتی ژیان

ئێمە وەک تاجی جوانی جیهانین
فریشتەی کانی، پاک و ڕەوانین
دڵمان دەریایە بۆ میهرەبانی
ئاوێنەیە بۆ دیمەنی جوانی
ژیلەمۆ و ئاگر دەبنە خۆڵەمێش
کۆتایی پێ دێ گشت ئازار و ئێش
دژی ئاگرین دژی سووتانین
لەگەڵ یەکسانی و ژیان و مانین
نا نا بۆ سووتان نا بۆ خۆسووتان
هۆ ئافرۆتیتەکانی کوردستان
نا نا بۆ دۆزەخ نا بۆ ئاگردان
بەڵێ بۆ شادی و بەهەشتی ژیان
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد