بریندارم
چەندی گەڕام لە شاران
نەمدی کەس وەک تۆ جوان بێ
کیژۆڵە نەشمیلانەکەی جاران
چۆن دەبێ نێوانمان وا بێ
بەیادی سەیرانەکی ناوداران
بریندارم، بریندارم
دێتەوە بیرت گیانە
چاو چاوانەی سەر بانێ
دەس لە ملانەی بن دیواران گیانە
ماچ و موچی ئێوارەی سەر کانی
بە یادی ئەو هەموو جێیە جوانە
بریندارم، بریندارم
ئێستاش مەیلم هەر ماوە
دڵ یەکەو نەگۆڕاوە
ئێستاش دەنگدانەوەی چرپەی دوانت
لە گوێما وەکوو خۆی ماوە
بەیادی هەموو جێیەکی جوانت
بریندارم، بریندارم