هەرکەس گوێی گرد لە ئاهم
زانی کە چەند گوناهم
دە تۆش دڵت گەورە بێ
ببەخشە ببەخشە گوناهم
ژینم بە تۆ پێشکەشە
بە تۆ هیوای من گەشە
ئەڵێی من بووم ئەزانم
گوناهم ببەخشە گوناهم
هەرکەس گوێی گرد لە ئاهم
زانی کە چەند گوناهم
دە تۆش دڵت گەورە بێ
ببەخشە گوناهم
ژینم بە تۆ پێشکەشە
بە تۆ هیوای من گەشە
هەڵەی من بوو ئەزانم
ببەخشە گوناهم
بمبەخشە
بمبەخشە تۆ بمبەخشە
تۆ ببەخشە گوناهم
وابزانە ڕێبوارێ بووم
پەنام هێنا بۆ هەوارت
ڕێگا ون بووم
دڵ ماندوو بووم
ڕەحمێ بکە بە هەژارت
وابزانە من کەشتی بووم
لەناو دەریادا ون بووم
ئەخولامەوە بە تەنیایی
تۆی کەناری ئارەزووم
بێ تۆ هیوام ئەخنکێ گوناهم
دڵم خستۆتە ژێر پێت گوناهم
من عاشقێک بووم سەرشێت گوناهم
نەمزانی چۆن بێمە سەر ڕێت گوناهم
بمبەخشە
بمبەخشە
تۆ ببەخشە
بمبەخشە تۆ بمبەخشە
تۆ ببەخشە گوناهم