مەیشارەوە چاوەکانت ڕاستی دڵت ئەدرکێنێ
مەیشارەوە وا خەریکە گڕی عەشقت ئەمسووتێنێ
دە دەی بمکە بە پێنووسێ بۆ نووسینی یادەکانت
تا بیر نەچێ و لە یادم بێ هەموو جوانی وتەکانت
یادت کردم دەرم بێنی بۆ ساتێک و خەمەکانت
وەکوو ئەلبوومی یادگاری زاخاو بێ بۆ چاوەکانت
مەیشارەوە چاوەکانت ڕاستی دڵت ئەدرکێنێ
مەیشارەوە وا خەریکە گڕی عەشقت ئەمسووتێنێ
حەزم لێیە هەموو ساتێ ئازیزەکەم لێم ون نەبی
بە باڵا و عەشقی تۆ شادم ئەبەد لەبەر چاوم نەبی
نازانی ڕۆحی هەردوکمان پەیوەستە بە ڕۆحێکەوە
گەر توانیم تۆ لە بیر کەم خۆشم لە بیر ئەچێتەوە
مەیشارەوە چاوەکانت ڕاستی دڵت ئەدرکێنێ
مەیشارەوە وا خەریکە گڕی عەشقت ئەمسووتێنێ