چۆپی فەتاح

لە مەحزوونان

بە دەنگی: چۆپی فەتاح
ئەلبۆم: چیت ناو بنێم ٢٠٠٣
شێوەزار: سۆرانی
253
لە مەحزوونان بەڵا دوور بێ بپرسە
لە ئازیزان خەتەر بارە وەک پرسە
وەفادار بووی ئەگەر ماوی وەک جاران
بپرسە لە حاڵەتی شەوقی یاران

کە من لێرە بۆ حەزی دڵی ڕەقیب
ببمە عیسا و ببمە قوربانی سەڵیب
بە یەک نامەش دوعای دڵت بنێرە
بەرقیش بۆ یووسفی ونبوو هەر خێرە

خۆشی کەڵافەی غەریبی باداوە
بێ خەبەر ئەم دڵە شێتە وا ماوە
دەسا ئەی مەحبووبی دڵم مەترسە
لە حاڵی عاشقی شێتت بپرسە
لە مەحزوونان بەڵا دوور بێ بپرسە
لە ئازیزان خەتەر بارە وەک پرسە
وەفادار بووی ئەگەر ماوی وەک جاران
بپرسە لە حاڵەتی شەوقی یاران
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد