هۆ ئەو کەسەی لەسەر دەریای فرمێسکەکانم شارێکی
لە دڵمدا سەد جۆگەلەی پڕ لە عەشق و گریانێکی
تۆ نازانی چەن دەمێکە چاوەڕوانی ژوانێکم
لە دڵێکی بەکوڵ ئەچم کە چاوەڕێی گریانێکم
گەر ئەمجارە بێمە سەر ڕێت گەر دوو دڵی دەستم نەگرێت
ئەو نامە عەشقەی پێمە بەڵێن ئەوە بێ بیدەم پێت
هۆ ئەو کەسەی لەسەر دەریای فرمێسکەکانم شارێکی
لە دڵمدا سەد جۆگەلەی پڕ لە عەشق و گریانێکی
هۆ ئەو کەسەی لەسەر دەریای فرمێسکەکانم شارێکی
لە دڵمدا سەد جۆگەلەی پڕ لە عەشق و گریانێکی
کە نامەکەم دایە دەستت توخوا بە دڵ بیخوێنەوە
تا بزانی وشەکانی چۆن تکاون لە خوێنەوە
تا بزانی تۆ گوڵێکی تەیری چاوت دەشتی منە
بۆیە مردنم خۆش ئەوێ دڵی تۆ بەهەشتی منە