ناسر ڕەزازی

خونچە پشکوت بە بای زریان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
319
خونچە پشکوت بە بای زریان
گوڵ دەرکەوت لە موکریان
دەستەی عاشقان بۆی دەگریان
هاوار هاوار ئۆی ئۆی

باخەوان عومرت نەمێنێ
بولبول لە باخت دەخوێنێ
باخەوان عەمرت نەمێنێ
بولبول لە باخت دەخوێنێ
سەری خونچان هەڵدەستێنێ
ئەوی سۆزە پێت نامێنێ
هاوار هاوار ئۆی ئۆی

لە سابلاغێ وەدەرکەوتم
لە گوڵەزەردان وەسەرکەوتم
وە دوای کۆچی لەیلا کەوتم
هاوار هاوار ئۆی ئۆی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد