هۆ هۆزەکەم
دەنگی زوڵاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوە بێ دەنگم
ڕەنگی سوورئاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوە بێ ڕەنگم
من بێ ئێوە باڵدارێکی باڵشکاوم
کانییێکی وشک و بێ ئاوم
دوورم لێتان بەڵام
خوشکەکانم براکانم
ئازاری زامەکانتانم
دوورم لێتان
دوورم لێتان بەڵام
بۆ هەمیشە لەگەڵتانم
ئازاری زامەکانتانم
دوورم لێتان بەڵام کەسەکانم
بۆ هەمیشە لە گەڵتانم
هاوخوێنتانم هاوبیرتانم
من گیان فیدای کوردستانم
من گیان فیدای کوردستانم
چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ پەیمانە بڵێ چی
پێم وا نییە لەم غەدرەوە فریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بێگانە بڵێ چی
هەر عاشقە سووچیشی نەبێ دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە پەروانە بڵێ چی