ناسر ڕەزازی

ئەی وەی لە گوڵ خونچەی سەرچڵ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
599
چوومە باغی نازەنینێ
من بە قاقا و پێکەنینێ
دەستم کرد بە گوڵچنینێ
ئەوە من دیم کەس نەیبینێ
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەرچڵ
دەپسێنێ ڕیشەی بەندی دڵ

باغەوان عەمرت نەمێنێ
بولبول لە باغت دەخوێنێ
بە سۆزەوە دەچریکێنێ
سەری غونچەت هەڵدەستێنێ
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەرچڵ
دەپسێنێ ڕیشەی بەندی دڵ

لەگەڵ تۆمە غونچەی سێوم
ئەگەر تۆ نەکەی بە خێوم
ئەگەر تۆ نەکەی بە خێوم
دێمە دەرکی قوڕ دەپێوم
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەرچڵ
دەپسێنێ ڕیشەی بەندی دڵ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد