
وەی قەسەم بە باڵای لەولاوت
بە ئەگریجەی کرژ و خاوت
سووتام برژاوم لە تاوت
بەزمە ئەرێ بەزمە
گیان شاییە هەزار نەزمە
یارم لە هەیوانێ زۆر جوانە دەڕوانێ
بە چاوی بانگ دێڵێ ئاخ با بچینە سەیرانێ
هەی با بچینە دیلانێ
چاوت لە چاو نەرمان
پڕە لە کل دەرمان
هەڵنایە لە شەرمان
ئای بەزمە گیان بەزمە
هەی شاییە هەزار نەزمە
یارم لە هەیوانێ زۆر جوانە دەڕوانێ
بە چاوی بانگ دێڵێ هەی با بچینە دیلانێ
ئاخ با بچینە سەیرانێ
باغی گوڵانم پێ بسپێرە
غونچە بە غونچە بژمێرە
یەکی کەم بوو پێم ببژێرە
بەزمە ئەرێ بەزمە
گیان شاییە هەزار نەزمە
یارم لە هەیوانێ زۆر جوانە دەڕوانێ
بە چاوی بانگ دێڵێ ئاخ با بچینە سەیرانێ
ئەرێ با بچینە دیلانێ