هۆمەر دزەیی ‌

کۆبانی

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
251
هێ کوبانی هێ کوبانی کچە جوانەکەی کوردستانی
دەستە خوشکەکەی هەڵەبجە و هی شنگالی ئێزدیانی
تۆ چلچرای ڕۆشنکەری ڕێگەی چل ملیۆن کوردانی
تۆ ناوی کوردت گەیاندە هەر چوارسووچی ئەم جیهانە
کێ دەیزانی لە ڕۆژئاوا کیژ بەو تین و بەو تەکانە
سینگی خۆی دەکاتە قەڵغان بۆ بەرگری ئەم خاکانە
هێ کوبانی هێ کوبانی کچە جوانەکەی کوردستانی
دەستە خوشکەکەی هەڵەبجە و هی شنگالی ئێزدیانی
تۆ چلچرای ڕۆشنکەری ڕێگەی چل ملیۆن کوردانی

ئای کە ناوت خۆش و جوانە بۆتە ئەفسانەی زەمانە
چەند بە ناو مێژوودا گەڕام نەمدی وێنەی ئەم کیژانە
تۆ دایە ترێزا و ژان دارکی بۆ مرۆڤ لە مەرگ بێباکی
هێ کوبانی هێ کوبانی کچە جوانەکەی کوردستانی
دەستە خوشکەکەی هەڵەبجە و هی شنگالی ئێزدیانی
تۆ چلچرای ڕۆشنکەری ڕێگەی چل ملیۆن کوردانی

هێ کوبانی گیان کوبانی تۆ لانکەی پێکەوەژیانی
فرەڕەگەزی و گشت ئۆلانی مێژوو لە بۆ تۆ مەرد ئەکا
تۆ نموونەی سنگفراوانی و نوێنەری گشت ئینسانی
هۆ پێشمەرگەی بە نانەڕەق پاسەوانی ژیان و هەق
باری گرانی ئەم دنیایە هی دێموکراسی و ئازادی
وا لەسەر شانی تۆدایە هێشتا زرمەت دێ و دڵشادی
هێ کوبانی هێ کوبانی کچە جوانەکەی کوردستانی
دەستە خوشکەکەی هەڵەبجە و هی شنگالی ئێزدیانی
تۆ چلچرای ڕۆشنکەری ڕێگەی چل ملیۆن کوردانی

هێ کوبانی گیان کوبانی تۆ ئاوازی پڕ لە سازی
کاوێس ئاغا و مریەم خانی سۆز بێ دوایی بتخەملێنین
خێرت لەسەر هەڵدەینەوە تۆ نۆبووکی کوردستانی
هێ کوبانی هێ کوبانی کچە جوانەکەی کوردستانی
دەستە خوشکەکەی هەڵەبجە و هی شنگالی ئێزدیانی
تۆ چلچرای ڕۆشنکەری ڕێگەی چل ملیۆن کوردانی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد